مه‌ودا میدیا-
بڕیاربوو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى هه‌رێم كه كۆتایی ساڵى رابردووتر خانه‌نشین بوون، 12 مووچه له لایه‌ن به‌غداوه وه‌ربگرن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێكى فه‌رمیی له‌و باره‌وه نییه.
سادق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر خانه‌نشین بوونى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه تێده‌په‌ڕێت، تا ئێستا به‌غدا هیچ مووچه‌كى بۆ خه‌رجنه‌كردون له چوارچێوه‌ى ئه‌و 12ه مووچه‌یه”.
وتیشى “ئه‌وكات بڕیاربوو ئه‌و خانه‌نشینانه له لایه‌ن به‌غداوه 12 مووچه وه‌ربگرن، به‌ڵام تا ئێستا به‌غدا ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “چه‌ندینجار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه‌مان كردووه و په‌رله‌مانتارانى كوردمان له به‌غدا ئاگاداركردووه‌ته‌وه، هه‌موو ورده‌كاریی و روونه‌كردنه‌وه‌یه‌كمان بۆ داون و چاوه‌ڕێین بزانین ئه‌وان چی‌یان پێده‌كرێت”.
ع