مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى گرژییه‌كانى فه‌ره‌نسا وتى “دۆخى فه‌ره‌نسا زۆر خراپه، ئه‌و وڵاته خه‌ریكه ده‌سوتێت، پێویسته هه‌رچى زووه دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت”.
وتیشى “فه‌ره‌نسا ده‌سوتێت! كۆچی خه‌ڵك له جیهانێكی ته‌واو جیاوازه‌وه، خه‌ڵكانێك كه له دڵیان‌دا رقیان هه‌ڵگرتووه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته مه‌زنه‌ی تێكشكاندووه، سنوره‌كانتان دابخه‌ن و به‌ر له‌وه‌ی كات تێپه‌ڕێت دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن”.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه خه‌ڵكى چه‌ندین شارى فه‌ره‌نسا ده‌ستیان داوه به خۆپیشاندان و به‌هۆیه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان تواناى رێگریی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌رانیان نه‌ماوه.
سێ رۆژیشه خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى گۆڕاوه بۆ هه‌ڵمه‌تى دزى له مۆڵ و دوكانه‌كان و هاوڵاتییان هه‌رشتێك بێده به‌رده‌ستیان ده‌یبه‌ن.
ع