مەودا میدیا-
د.مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند” بەهۆی ئەوەی ئەمەریكا دەستیكردووەتەوە بە ناردنی دۆلار بۆ عیراق، لە چەند رۆژی داهاتوودا بە دڵنیاییەوە بەهاكەی بەرامبەر بە دیناری عیراقی دادەبەزێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە”ناردنی دۆلار بۆ عیراق لەلایەن ئەمەریكاوە وەك پاڵپشتییەكە بۆ حكومەتی داهاتووی وڵات بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی”.
بەپێی ئەو زانیارییانەش كە میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە” دوێنێ هەینی بە فڕۆكەیەكی تایبەت بڕی 500 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی گەیشتووەتە عیراق و چاوەڕێش دەكرێت مانگانە بە دوو كاروانی جیا بڕی یەك ملیار دینار لەلایەن ئەمەریكاوە بۆعیراق بنێردرێت”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ماوەی نزیكەی دوو مانگە هیچ بڕە دۆلارێكی كاش لەلایەن ئەمەریكاوە بۆ عیراق نەنێردراوە كە هۆكارەكەی بۆ داخستنی فڕۆكەخانەكان بەهۆی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەگەڕێنرێتەوە.
ئ پ