بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ وەزارەتی دارایی و خودی وەزیری دارایی عیراق، سەرئەنجام بڕیار لە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان درا.

دیلان غەفور، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند “زۆر گرنگە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی عیراق هەموو جۆرەکانی گرێبەست جێگە بکاتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆدەنگی هەیە لەنێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکان کە گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عیراق سوودمەندبن لە بڕیارەکە و جێگیرکردنیان لەناو پڕۆژە یاسای بودجەی 2027، وەک میلاکی هەمیشەیی”.

ئەوەشی خستەڕوو “دەبنە بەرگریکار لە مافی گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە پلەی یەکەم ئەم ئەرکە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و شاندەکانی کە بگەنە ئەنجام لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئامادەکردنی رەشنووسی بودجە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان