محەمەدی حاجی مەحمود: عەلی زەیدی ناتوانێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد هیچ هیوایەکی بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق و دەستبەکاربوونی عەلی زەیدی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نییە.

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “بە دەستبەکاربوونی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق هیچ کێشەیەک لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر نابێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەموو سەرۆک وەزیرەکانی عیراق هەنگاوەکانی پێش خۆیان دەگرنەبەر و رێگەکە لە دەستی زەیدی و سودانیدا نییە و لە دەستی حزبە سیاسییەکاندایە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بە بەردەوامی داوای لە یەکێتی و پارتی کردووە سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکبکەون بەڵام تاوەکو ئێستا پێشنیارەکانیان لەبەرچاو نەگرتووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان