مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاشکرایکرد بەردەوامبوونی گەمارۆ دەریاییەکان، واتای ئاگربەست بێ مانا دەکات.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “ئاگربەستی تەواوەتی تەنها کاتێک مانای دەبێت کە بە گەمارۆی دەریایی و بە بارمتەگرتنی ئابووریی جیهان پێشێل نەکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەریکا لە رێگەی شەڕەوە بە ئامانجەکانی نەگەیشتووە و لە رێگەی تۆقاندنیشەوە، ئامانجەکانی بەدینایەت، کردنەوەی گەرووی هورمز لە سایەی پێشێلکاریی ئاگربەستدا مەحاڵە”.
ئەوەشی خستەروو “دەبێت شەڕانگێزییەکانی ئیسرائیل لە سەرجەم بەرەکاندا رابگیرێت، کردنەوەی گەرووی هورمزیش بە پێشێلکردنی ئاگربەست مەحاڵە، تەنها رێگە بۆ بەرەوپێشچوونی دانووستان، داننانە بە مافەکانی گەلی ئێراندا”.
ب ح