مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، شه‌پۆلێكى باران بارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك رێژه‌ى باران بارین ده‌گاته 40 بۆ 70 ملیم.
ئاراس جەبار، شارەزای كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند “ئەگەری بارینی رێژەیەکی زۆری باران کە بۆ ئەمکاتەی ساڵ بە رێژەیەکی زۆر ئاساییه، وەک دیارە بڕەکان لەسەر نەخشە، ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران بە گشتیی ناوچه شاخاویەکانی سنوری دهۆک پێشبینی ئەوە دەکرێت لەو مەودایەدا 40 تا 70ملم باران ببارێت”.
وتیشى “نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری سارد لەرۆژانی داهاتوودا کاریگەریەکانی لەسەر وڵاتانی باکور بەتایبەت باکوری رۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا ئەبێت و پاشان بۆ وڵاتانی ناوەراست و باشوری ئەوروپا درێژ دەبێتەوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بە دەریای ناوەراستدا کاریگەرییەکانی سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە سەر ناوچەکانی هه‌رێم، بۆیە لەگەڵ ئەو حاڵەتەدا ئەگەری چالاکبوونی بەهێزی با و خۆڵبارین ئەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەیەکی زۆریش لە پلەکانی گەرما و تەنانەت بارینی بەفریش لەسەر چیا بەرزەکانی ناوچە سنووریەکانمان”.
ع