مه‌ودا میدیا-
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسی رایگه‌یاند “ده‌مانه‌وێت ئه‌و دۆخه‌ى هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌وه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییانه بكرێت”.
وتیشى “له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆماندا ئه‌نجومه‌نی سیاسیی نه‌وه‌ی نوێ و په‌رله‌مانتاره‌كانمان رێككه‌وتنی سیاسی نێوان نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتییان په‌سه‌ند كرد”.
باسى له‌وه‌شكرد “رۆژی پێنجشه‌ممه، رێككه‌وتن لەگەڵ یەکێتی واژۆ ده‌كرێت و باڵانسی هێز ده‌گۆڕێت، ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌مانه‌وێت بۆ حوكمڕانى داهاتوو له هه‌رێم ده‌بێت ئه‌وه بكرێت”.
له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ رێككه‌وتنێكیان ئه‌نجامدا له باره‌ى پێكه‌وه كاركردن و به‌وه‌ش كورسییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرده 41 كورسى.
ع