41 ملیار دینار بۆ جووتیارانى هه‌رێم خه‌رجكرا

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق بڕیاریدا به‌ خه‌رجكردنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى رابردوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، زیاتر لە 41 ملیار دیناری تر بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخان کرا و بڕیارە بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەش بکرێت.

خه‌سره‌و جاف، جووتیارى نمونه‌یی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌غدا هه‌موو ساڵێك ناهه‌قى به‌رانبه‌ر به‌ هه‌رێم ده‌كات، هه‌ر له‌ وه‌رگرتنى گه‌نم، تا خه‌رجكردنى پاره‌ى گه‌نم”.

وتیشى “ئه‌و پاره‌یه‌ ئه‌مڕۆ خه‌رجكراوه‌ هى ساڵى رابردوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جگه‌ له‌و پاره‌ى ئه‌مڕۆ هێشتا بڕێكى زۆر پاره‌ لاى به‌غدا ماوه‌ خه‌رجى بكات كه‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ 141 ملیار دیناره‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان