مەودا میدیا-
بۆ نەهێشتن و بنبڕكردنی دەستدرێژیكردنەسەر ژنان و منداڵان، حكومەتی ئەفغاستان بڕیاریدا هەر پیاوێك ئەو تاوانە ئەنجام بدات نەزۆك بكرێت.
عەبدولغەنی برادیر، جێگری سەرۆك وەزیرانی ئەفغانستان كە هاوكات وەزیری ناوخۆی وڵاتەكەشە، رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند” بۆ لەمەودوا یاسایەكی نوێ لە وڵاتەكەی جێبەجێدەكرێت بۆ سزادانی هەموو ئەو كوڕ و پیاوانەی كە دەستدرێژی دەكەن سەر كچان و ژنان كە ئەویش نەزۆككردنە”.
وتیشی” لەمڕۆ بەدواوە لە ئەفغانستان هەر نێرێك دەستدرێژی بكاتە سەر كچان و ژنان و منداڵان، ئەوا سزاكەی بریتی دەبێت لە نەزۆككردنی تاهەتایی و بەهیچ شێوەیەكیش ناتوانێت هاوسەرگیری بكات و سەفەری دەرەوەی وڵاتیش بكات”. .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” حكومەتی ئەفغانستان دوژمنی هیچ تاكێك نییە و بڕیارەكەش تەنها بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردە قێزەونەیە لە وڵاتەكەیدا كە تاوانێكە ئاینی ئیسلام نەهی لێكردووە”.
ئ پ