ئایشەگوڵ دۆغان: ئەم جەژنە دەکەینە جەژنی ئاشتیی

مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد بڕیاری پوچەڵکردنەوەی رەها، نایاسایی و سیاسییە، ئەم بڕیارە تەنها دژی پارتێک نییە بەڵکو دژی دیموکراسییە و کاریگەریی لەسەر هەمووان دەبێت.

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەمپارتی رایگەیاند “سبەینێ شاندی پارتەکەیان دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجام دەدات، لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قورباندا، تێدەکۆشن تاوەکو ئەم جەژنە بکەن بە جەژنێکی ئاشتییانە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نابێت دادگاکان ببنە ئامرازێک بۆ بەرژەوەندییە سیاسییەکان و فشار خستنەسەر ئۆپۆزیسیۆن، پێویستە کۆتایی بەم کارە نایاسایی و دژە دیموکراسییانە بهێنرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەم هەنگاوە دژی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە و وەک دەمپارتی بەها دیموکراتیکەکان دەپارێزن و خاوەنداریی لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان