ئەمڕۆ پلەی گەرما بەرز دەبێت و سبەینێ‌ شەش پلە دادەبەزێت

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە و سبەینێش بە نزیكەیی شەش پلە دادەبەزێت.

كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە” ئەمڕۆ پێنج شەممە 28ی ئایار ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری بوونی تۆزێكی سوك، پلەكانی گەرماش دوو تا سێ‌ پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” پێشبینی دەكرێت سبەی هەینی 29ـی ئایار، لە كاتەكانی بەیانی شەپۆلێكی تۆزوخۆڵ روو لە ناوچەكانی هەرێم بكات كە سەرەتا كاریگەری شەپۆلەكە لە ناوچەكانی باشوور و رۆژئاوای هەرێمەوە دەستپێدەكات و پاشان لە كاتەكانی دوانیوەڕۆ زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و تا ئێوارەی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت”.

باسی لەوەشكردووە” سبەینێ‌ پلەكانی گەرما بە نزیكەیی سێ‌ بۆ شەش پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ دادەبەزێت و بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت”:
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
دهۆك: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان