مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئهمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “ئێران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئاستێکی بەرزی پشکنینی ئەتۆمی و بە کراوەیی هێشتنەوەی گەرووی هورمز”.
دۆناڵد ترەمپ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تورپ سۆشیال) نووسیویەتی “سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانیان و لێدوانی ناڕاست، هەروەها هەڵمەتێکی زانیاریی ناڕاست کە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ کەمکردنەوەی سەرکەوتنی ئەمهریکا، ئێران بە تەواوی و دواجار رازی بووە بە بەرزترین ئاستی پشکنینی ئەتۆمی بۆ ماوەیەکی زۆر (تا کاتێکی نادیار!). ئەمەش دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی شەفافیەتی ئەتۆمی”.
باسى لهوهشكرد “ئەگەر ئەوان لەسەر ئەمە رازی نەبوونایە، ئیتر دانوستان نەدەکرا، لەسەر بنەمای ئەمە و ئیمتیازاتی دیکەی بەرچاو کە ئێران کردوویەتی، من ۆازی بووم کە گەرووی هورمز بە کراوەیی بمێنێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ گەمارۆی دەریایی زیادە نەسەپێندرێت”.
سەرۆکی ئەمهریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی “هەموو کەشتیەکان لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە لە ئەگەری دووبارە سەپاندنەوەی گەمارۆکە، کە پێدەچێت لەم کاتەدا ئەگەری زۆر کەم بێت”.
سەبارەت بەو پارانە، ترەمپ نووسیویەتی ئەو پارەیەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریکا بڵاویدەکاتەوە، دەخرێتە سەر حسابێکی ئیسکرۆ لەژێر کۆنترۆڵی ئەمهریکادا و بەکاردەهێنرێت بۆ کڕینی خۆراک و پێداویستی پزیشکی، تەنها لە ئەمهریکاوە، لەنێویاندا گەنمەشامی و گەنم و سۆیا لە جووتیارانی ئەمریکیمان”.
جەختیشی لەوە کردەوە “ئەمە بابەتگەلێکن کە ئێران زۆر پێویستیی پێیەتی، ئەمە قەیرانێکی مرۆییە، هەست دەکەم زۆر گرنگە لە ئێستادا، پێش ئەوەی درەنگ بێت، هاوکاری پێشکەش بکرێت، گفتوگۆکان بە باشی بەرەوپێش دەچن”.
ع