سبەینێ قۆناغی حەوتەمی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات

مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە سبەینێ قۆناغی حەوتەمی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سەنتەری شاری هەولێر دەستپێدەکات.

كارزان هادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند ” بە شەش قۆناغ 38 هەزار فەرمانبەر زەوییان وەرگرتووە و ئەوەش نیوەی ئەو فەرمانبەرانەیە کە مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ قۆناغی حەوتەمی دابەشكردنی زەوی لەنێو شاری هەولێر، سێ هەزار و 500 پارچە زەوی تر ئامادە كراون و بە تیروپشك بەسەر فەرمانبەران دابەش دەكرێن.”

ئەوەشی خستەڕوو ” کۆی گشتیی ئەو فەرمانبەرانەی لە سنووری شارەوانی هەولێر بڕیارە زەوییان پێبدرێت، ژمارەیان دەگاتە 82 هەزار فەرمانبەر، پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو ئەو فەرمانبەرانە زەوییەکانیان وەردەگرن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان