مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، لە رۆژی پێنجشەممەوە جارێكی تر پلەكانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە بەرز دەبنەوە و ئەمڕۆ و سبەینێش ناوبەناو بارانبارین بەردەوام دەبێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەمڕۆ و سبەی ناوبەناو بارانبارین لە هەندین ناوچە بەردەوام دەبێت و لە ئێوارەشەوە بای بەهێز چالاك دەبێت”.
وتیشی “بەپێی پێشبینییەكانیان مەودای نێوان 16 بۆ 20ـی ئەم مانگە یەكەم بارانی سەرتاسەری چڕ لە هەرێمی كوردستان دەبارێت و لە 20ـی مانگیشەوە یەكەم سەرمای بەهێزی ئەمساڵ بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردەوە، ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “لە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەوە بارستە هەوایەكی گەرم روو دەكاتە هەرێم و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما بە نزیكەیی چوار بۆ پێنج پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ و سبەی”.
ئ پ