هەرێم پێشنیارێکی نوێ بۆ بەغدا دەکات

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی ناردنی 120 ملیارەکە پێشنیارێکی نوێی بۆ بەغدا کردووە کە ئەویش لێبڕینی بڕی ئەو پارەیەی کە حکومەتی هەرێم ناتوانێت بۆ تەواوکردنی داهاتی ناوخۆ کۆیبکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند “بە وەزارەتی دارایی عیراق وتراوە ئەگەر 120 ملیارەکەتان دەوێت ئەوا لە مووچەی منگی سێ ببڕن بەڵام بەغدا رەتیکردووەتەوە لە ترسی ئەوەی حکومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان لەسەر تۆمار بکات، هەر بۆیە پێشنیازێکی تر بۆ کۆکردنەوەی 120 ملیارەکە کراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەپێی پێشنیارەکە لە داهاتی هەولێر و سلێمانی نیوەی 120 ملیار دینارەکە بدرێت کە 60 ملیار دینار دەکات، بەڵام تەیف سامی بە شاندی هەرێمی رایگەیاندووە، کە کەمکردنەوەی 120 ملیار دینارەکە لە دەسەڵاتی ئەودا نییە و دەبێت سودانی بڕیاری لەسەر بدات، لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق”.

ئەوەشی خستەڕوو “لەئێستادا تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌ولێر، چونكه‌ وردبینی له‌ لیسته‌كه‌ ته‌واو بووه‌ و بێ كێشه‌یه‌، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر ناردنی پاره‌كه‌ بدرێت”.

بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر کێشە و گرفتی نوێ دروست نەبێت، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەوێتە 10ی ئەم مانگە و لە ناوەڕاستی مانگدا مووچەی مووچەخۆران خەرج دەکرێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان