جێگری سەرۆکی ئێران: ئێمە برای گەورەی ناوچەکەین

مەودا میدیا-

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرایکرد ئەگەر بچووکترین هەڵە لەلایەن ئەمەریکا و پێگەکانی لە وڵاتانی ناوچەکە بکرێت بەرانبەر بە ئێران، ئەوا ئەو پێگانە دەبنە ئامانجی رەوای تاران لەچوارچێوەی مافی بەرگرییکردن لە سەروەریی وڵاتەکەی.

محەمەد رەزا عارف، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند “هاوشێوەی جەنگی هەشت ساڵە و قەیرانەکانی ئەم دواییە، ئەم دۆخەش تێدەپەڕێنن چونکە توانای شارستانیی ئێران بەو شێوەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێران برای گەورەی وڵاتانی ناوچەکەیە، برای گەورەین و برای گەورەش ئاگای لە برا بچووکەکانی دەبێت، هەمان ئەو وڵاتانەی هێرشیان کردە ئێران، بەڵام ئەوان زۆر بیرکۆڵن و خۆزگە دەیانتوانی هەڵوێستەکانیان ئاشکرا بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان