بكوژى گه‌نجه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركرا

مه‌ودا میدیا-

ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى بكوژى گه‌نجه‌كه‌ى سنورى چه‌مه‌چماڵى راگه‌یاند كه‌ رۆژى رابردووتر كوژرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژێک ڕادەگەیەنێت.

دوای ئەوەی شەوی ٢٠٢٦/٦/٨ لەسنووری قەزای چەمچەماڵ
(بانی مەقان)بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، ئاڵۆزی و شەڕ لەنێوان دوو گەنج دروست دەبێت و بەچەقۆ گەنجێک دەکوژرێت، لەسەر ئەم ڕووداوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەدواداچوون ئەنجام دەدات و تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیردەکات.
لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی ( ٤٠٥ ) لەیاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم

ئ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان