حوسییەکان پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی میسر دەکەن

مەودا میدیا-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حوسییەکانى یەمەن سەبارەت بە ئامادەییان بۆ دانووستانى راستەوخۆ لەگەڵ سعودیە و راگرتنی هێرشەکان ئاشکرایکرد پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی میسر دەکەن.

محەمەد بوخەیتی، ئەندامى مەکتەبی سیاسیی حوسییەکان رایگەیاند “پێشوازیی لە دەستپێشخەریی میسر دەکەن، بە ئەرێنییەوە دەڕواننە هەر هەوڵێکی راستگۆیانە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و کەمکردنەوەی مەینەتییەکان و بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەدیهێنانی ئاشتی لەگەڵ سعودیە هەڵبژاردنێکی ستراتیژییە بۆ یەمەن، لەگەڵ پێشوازیکردن لە بەردەوامیی کەناڵەکانی پەیوەندیی نێوان سەنعا و ریاز، دەیانەوێت قاهیرە ببێتە شوێنی میوانداریی دانوستانە راستەوخۆکان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان