لە سێ مانگی رابردوودا 65 سەرپێچیکار دەستگیرکراون

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماری سێ مانگی رابردووی لەوەرزی قەدەغەی راوی ماسیدا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد دەیان سەرپێچیکار دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “قەدەغەی راوی ماسی لە 2026/3/15 لە رێگەی مەفرەزەی گەڕۆک و خاڵی چاودێری جێگیر تاوەکو 2026/6/15، جێبەجێ کراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە سێ مانگی رابردوودا هێزەکانیان (65) سەرپێچیکاریان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر (531) تۆڕی راوکردن و هەزار ماسی قەبارەجیاوازدا گرتووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان