نرخى نه‌وت 110 دۆلارى تێپه‌ڕاند

مه‌ودا میدیا-

به‌رده‌وامى داخستنى گه‌رووى هورمز له‌ لایه‌ن ئێران، نرخى نه‌وتى زیاتر به‌رزكرده‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ روسیا رێككه‌وتنى كرد بۆ هه‌نارده‌كردنى سووته‌مه‌نى.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 110 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 102 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دواى هێرشه‌كانى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و داخستنى گه‌رووى هورمز، نرخى نه‌وت به‌رده‌وام بووه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته‌ 126 دۆلار.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان