ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بەهیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێن

مەودا میدیا-

سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد هیچ بڕیار و رێنماییەکی نوێ سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەئارادانییە.

هێمن میرانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند “هیچ رێنماییەکی نوێ بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بڕاوە و بێسەرەتا و بێخاوەن نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێکارەکانی ئاسایشی سلێمانی بۆ پێدانی کۆد بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان رێوشوێنێکی ئەمنییە و بۆ ناسینەوەی ئۆتۆمبێلەکان و خاوەنەکانیانە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەپێی یاسا بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگاکان بەرپرسن لە پێدانی ژمارە و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکان بەپێی مەرجەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان