غەریب حەسۆ: ئامانجی ئاژاوەگێڕییەکان رەتکردنەوەی ناسنامەی کوردە

مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات ئاشکرایکرد ئاژاوەگێڕییەکان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبن، ئەم بیرکردنەوە زیهنییەتە نەتەوەپەرستەی کە پێشتر کوردی رەتکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە مەیداندایە و دەیانەوێت پەلامار بدەنو نایەنەوێت گفتوگۆ دروست ببێت.

غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پەیەدە رایگەیاند “دەبێت نەتەوەپەرست و ئایینپەرستەکان رێگرییان لێ بکرێت. چونکە پاشەکشەی ئەمەریکا جارێکی تر رێگەی بۆ داعش کردووەتەوە و لێرە داعش هەیە و ئەمە وەک هەلێک بەکاردەهێنێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە داواکاریی و خۆپیشاندانی تووندڕەوەکاندا، ئاڵای سوریا وەک بیانوو پیشان دەدرێت ئامانجی سەرەکی ڕەتکردنەوەی زمان، ناسنامە، هێما و ئیرادەی کوردە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان