كه‌شناسیی هه‌رێم هۆشداریی دا

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى كه‌شناسیی هه‌رێم، لە رێکەوتی 29-11-2026 رۆژى یەکشەممە، شەپۆلی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان دەستپێدەکات بە کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست بۆ ماوەی چەند رۆژێک ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری شەپۆڵی باران بارین دەبێت.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “سەرەتا بە نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز دەستپێدەکات، پاشان لە رۆژی دووشەممە لە کاتەکانی ئێوارە دووبارە شەپۆڵی باران بارین چالاک دەبێتەوە، رۆژی سێشەممە رێکەوتی 1-12-2026 چەقی بەهێزی کاریگەری شەپۆڵی باران بارین دەبێت و سەرجەم ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم شەپۆلە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت هەندێ کات ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە، کاریگەری ئەم شەپۆڵە درێژ دەبێتەوە بۆ رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممەو هەینی، بە گوێرەی پێشبینیەکانی ئێستا ماوەی یەک هەفتە ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەریی شەپۆڵی باران بارین دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەیەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرما و زیاد بوونی خێرای با.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان