مهودا میدیا-
بهپێى زانیارییەکان، چەند رۆژێکە عەقید شەهاب ئەحمەد، بەرێوەبەری توندوتیژیی دژی ئافرەتان لە دەربەندیخان، بە فەرمانی دادوەر لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیر کراوە.
ههر بهپێى زانیارییهكان، هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو ئەفسەرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناوبراو خزمی ئەو ئافرەتەیە کە ماوەیەک لەمەوبەر بە ناوی جیاجیاوە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلاری ئەمهریکی خەڵکی دەربەندیخانی کۆکردبووەوە و فێڵی لێ کردبوون.
تاوەکو ئێستا چوار سکاڵای یاسایی لەلایەن هاوڵاتییانەوە لەسەر عەقید شەهاب تۆمار کراوە، بەو گومانەی کە هاوکاری ئەو ئافرەتە بووبێت لە فریودانی خەڵک و بردنی پارەکانیان.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەم دۆسیەیەدا، تاوەکو ئێستا نزیکەی 15 کەس دەستگیر کراون، ئەو ئافرەتە و چەند ئەندامێکی خێزانەکەشی لە گرتووخانەی کانی گۆمەی سلێمانی دەستبەسەرن و هێشتا دۆسیەکە لە دادگا یەکلا نەکراوەتەوە.
ع