ئێران هۆشداریی بە وڵاتانی ناوچەکە دەدات

مەودا میدیا-

ئێران پەیامێکی هۆشداریی دەداتە وڵاتانی ناوچەکە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر وڵاتەکەی لەلایەن ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە، هەر وڵاتێک خاکەکەی وەک پێگەیەک بۆ هێرشەکان بەکاربهێنرێت وێران دەکرێت.

محەمەد ساڵح سدقیان، لێكۆڵەری سیاسی و ستراتژیی سەربە سوپای پاسداران رایگەیاند “ئێران وڵاتانی ناوجەکەی لە هەر جۆرە پشتیوانییەک بۆ ئەمەریکاو ئیسرائیل ئاگادار کردووەتەوە، تاران هاوشێوەی دوژمنان مامەڵەیان لەگەڵ دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو وڵاتانەی لەژێر ئەم فەرماندەیی (سێنتکۆم)دا کاردەکەن بەرپرسیارێتی هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران لە ئەستۆ دەگرن، هیچ جیاوازییەک لەنێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل، یان هەر دەوڵەتێکی تردا ناکەن کە تواناكانی یان خاکی خۆی بخاتە بەردەستی سێنتکۆم و بەشێوەیەكی زۆر تووند ئەو شوێنانە بۆردومان دەكەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان