مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ بازرگانان كردووه و ده‌مانه‌وێت كێشه‌ى به‌نزین چاره‌سه‌ربكه‌ین.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتى “چەند كۆبوونەوەیەكمان كردووە لە حكومەت، لەگەڵ ئەوانەش كۆبووینەتەوە كە بازرگانیی بەنزینن سەبارەت بە كێشەی بەنزین دەمانەوێت بە زووترین كات ئەو كێشەیە چارەسەر بكەین”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بڕیارە سبەینێش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا بۆ چارەسەری كێشەی بەنزین بكرێت”.
له باره‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وت وتى “لیستی مووچه و میزان موراجه‌عه بۆ بەغداد نێردراوه، داوامان كردووه پێداچوونه‌وه بكرێت به 120 ملیار دیناره‌كه‌دا هەرچەندە تا ئێستا وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیمان نه‌دراوه‌ته‌وه”.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له سنورى هه‌ولێر كێشه‌ى به‌نزین هه‌یه و نرخه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و هاوڵاتییانى سنوره‌كه نیگه‌رانن.
ع