مهودا میدیا-
میدیاکانی ئیسرائیل ئهمڕۆ پێنجشەممە وێنەی مانگی دەستکردیان بڵاوکردەوە کە تیایدا هێرشکردنە سەر شوێنێکی سەربازیی ئێران لە کۆمەڵگەی پارچین نیشان دەدات لهگهڵ پێگه ئهتۆمییهكانى ئێران.
بەپێی ئەو وێنانەی کە پەیمانگای زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتیی بڵاویکردووەتەوە “بەپێی کەناڵی 12ى ئیسرائیل، شوێنی گومانلێکراوی سەربازیی بە ناوی تاڵکان-2 لە کۆمەڵگەی پارچین بە سێ بۆمبی بنکەر-بستەر کراوەتە ئامانج”.
پێدەچێت ئەو پێگەیە پەیوەندیی بە چالاکییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە هەبێت و هەروەها لە سەرەتای ساڵی 2024دا لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.
نزیکەی مانگێک لەمەوبەر وێنەی مانگە دەستکردەکان بڵاوکرانەوە کە قەڵا نوێیەکان لەلایەن ئێرانەوە لەو شوێنەدا دروستکراون.
ع