مەودا میدیا-
سەرۆکی شارەوانی قەزای سەیدسادق ئاشکرایکرد ژمارەیەکی زۆر لە ناوی مامۆستایان، فەرمانبەران، خانەنشینان، پێشمەرگە و زیندانیانی سیاسییان بۆ گەڕاوەتەوە بەمەبەستی تەرخانکردنی زەوی بۆیان.
کۆچەر حەسەن، سەرۆکی شارەوانی قەزای سەیدسادق رایگەیاند “تاوەکو ئێستا پێنج هەزار و 20 کەس مافی وەرگرتنی زەوی هەیە لەسنووری شارەوانییەکەیان، بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شارەوانییەکەیان کێشەی تەرخانکردنی زەوی هەیە بۆ سوودمەندبووان و نزیکەی 680 پارەچە زەوی بەردەستە بۆ دابەشکردن، داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سەیدسادق و سلێمانی کردووە زەوی پێویستیان بۆ دابین بکەن”.
ب ح