مه‌ودا میدیا-
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له عیراق، هەشت رێنمایی بۆ خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو بڵاوكرده‌وه و داوایه‌ك له هاوڵاتییان ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌ى سه‌در هاتووه ” خۆپێشاندانەکە رۆژى شەممەی داهاتوو 4ى نیسان ده‌بێت، له‌سه‌ر هاوڵاتییان و به‌شداربووان پێویسته پابەندبون بە دروشم و وتاری ناوەندیی بن”.
هه‌روه‌ها “پاراستنی شێوازی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەکە، تەنها ئاڵای عیراق هەڵبگیرێت، هیچ ئاڵا و وێنەیەکی دیكه هەڵنەکرێت”.
باس لهوهشكراوه “هاوکاریی تەواو لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و لیژنەکانی رێکخستن بكرێت، پابەندبوون بە ڕێنماییە ناوەندییەکان، خۆپیشاندانەکە لە کاتژمێر 4:30ی پاشنیوەڕۆ تا خۆرئاوابوون بەڕێوەدەچێت، پارێزگای نەجەف لە خۆپیشاندانەکان بهدهردهكرێت”.
ع