مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بە خۆشحاڵییەوە ریدەگەیەنن کە بۆ ئەوەی 50 هەزار هاوبەشی رووناکی سوود لە داشکاندنی 50% وەربگرن، پارەی پسووڵەی مانگانەی رووناکییان، کە کۆی گشتیی دەگاتە 20 ملیار دینار، گواستراوەتەوە بۆ قەرزی کۆن وەک بەشێک لە کارئاسانییەکانی پڕۆژەی رووناکی.
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند “داوا لە هاوبەشان دەکەن ئەمڕۆ سەیری هەژماری خۆیان لە ئی-پسووڵە بکەن، ئەگەر قەرزی کۆن جارێکی تر لە هەژمارەکەیاندا دەرکەوتووە، ئەوە مانای ئەوەیە کە پسووڵەی مانگانەی رووناکییەکەیان گواستراوەتەوە بۆ قەرزی کۆن، بۆ ئەوەی وەک هاوبەشێک سوودمەند بێت لە داشکاندنی 50%ـی کارەبا. لە هەمان کاتیشدا، ئەگەر خۆیان تۆمار کردبێت، لە رێگەی کورتانەمەشەوە ئاگادارت دەکەنەوە کە ئەم داشکاندنە دەیگرێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم بڕیارە تەنها بۆ ئەو هاوبەشانە جێبەجێکراوە کە ماوەیەکی زۆر بوو پسووڵەیان بۆ نەهاتبوویەوە و ئێستا پسووڵەیەکی کەڵەکەبوویان بۆ دەرچووە بۆ ئەوەی سوود لەم داشکاندنە وەرگرن، هاوبەشان تا کاتژمێر 12ی شەوی ئەمڕۆ کاتیان هەیە بۆ پارەدان و سوودوەرگرتن لە داشکاندنەکە”.
ب ح