بارستە هەوایەکی فێنک روو لە هەرێم دەکات

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسیی سەبارەت بە دابەزینی پلەکانی گەرما ئاشکرایکرد بارستە هەوایەکی فێنکی دەریای ناوەڕاست روو لە تەواوی ناوچەکان دەکات و بەشێوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “رۆژی دووشەممە تاوەکو کۆتایی هەفتە بارستە هەوایەکی فێنکی بەرفراوان و چالاک روو لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و بەوهۆیەوە پلەکانی گەرما بە رێژەی (3 تا 5) پلەی سیلیزی دادەبەزن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رۆژانی داهاتوو بای شەماڵ (بای باکووری رۆژئاوا) بەراورد بە رۆژانی رابردوو خێرایی زیاتر دەبێت و دەگاتە لووتکەی چالاکی تاوەکو کۆتایی هەفتە ناو بەناو چالاکی زۆری دەبێت و کاریگەریی لەسەر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان