مه‌ودا میدیا-
له مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز، خواستێكى زۆر له‌سه‌ر هه‌موو جۆره‌كانى شیرینى دروست ده‌بێت، له‌گه‌ڵ برنجى هاورده‌كراوى جۆرى ده‌نك درێژ.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا “بۆ مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز زۆترین هاورده‌كردن له‌ناو هه‌موو جۆره‌كانى خواردنى هاورده‌كرا، شیرینى به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه زۆرترین هاورده‌ى هه‌یه و به سه‌دان هه‌زار تۆن شیرینى جۆراو جۆر هاورده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى خواستێكى زۆرى له‌سه‌ره و له هه‌موو ماڵه‌كاندا له‌كاتى به‌ربانگ له سفره‌و خوانه‌كان هه‌یه”.
دواى شیرینى، دووه‌م زۆرترین هاورده‌كردن، برنجى ده‌نك درێژه، سه‌ره‌ڕاى بوونى ده‌یان جۆر له برنجى جۆراو جۆر له بازاڕه‌كاندا، به‌ڵام برنجى ده‌نك درێژ زۆرترین خواستى له‌سه‌ره‌و ریزبه‌ندیی دووه‌مین زۆرترین هاورده‌كردنى هه‌یه”.
له هه‌رێمى كوردستان له مانگى ره‌مه‌زاندا خواست له‌سه‌ر شیرینى زۆر ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌كاتى به‌ربانگ و له مزگه‌وته‌كانیش بۆ رۆژووه‌وانان ئاماده‌ده‌كرێت.
سۆران هادى، خاوه‌نى ماركێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له مانگى ره‌مه‌زان خواستى زۆر له‌سه‌ر شیرینى هه‌یه، دواتریش برنج و خواردنه گازییه‌كانیش خواستێكى زۆریان له‌سه‌ره”.
باسى له‌وه‌شكرد “خه‌ڵك به پله‌ى یه‌كه‌م شیرینى ده‌كڕن، دواى خورما كه زۆرینه‌ى رۆژووه‌وانان رۆژوى پێده‌شكێنن، شیرینى له‌و خواردنانه‌یه كه خه‌ڵك رۆژوى پێده‌شكێنێت”.
ع