مه‌ودا میدیا-
ئاژانسێكى جیهانیی بڵاویكرده‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو بۆ گرتنى به‌رپرس و په‌رله‌مانتارانى عیراق ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى له خۆ گرتووه.
بەپێی راپۆرتێكى ئاژانسی رۆیتەرزى ئه‌مه‌ریكى كه له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانى عیراق بڵاویكردوه‌ته‌وه “ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ى دره‌نگانى شه‌وى رابردوو كه له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ئه‌نجامدرا بۆ گرتنى به‌رپرسانى عیراقى له حزبى و حكومى، ژماره‌یه‌كى زۆرى له خۆگرتووه”.
به‌پێى ئاژانسه‌كه “ژمارەیەک لەو بەرپرسانەی ناویان لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا هاتووە، توانیویانە پێش ئەوەی هێزەکانی دژەتیرۆر بگەنە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی سەوز، هەڵبێن و خۆیان لە دەستگیرکردن رزگار بکەن”.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا، یه‌كه‌م به‌رپرسى عیراقى كه له‌سه‌ر دزى و گه‌نده‌ڵى ده‌ستیگركرا، عه‌دنان جومه‌یلى، بریكارى پێشووى نه‌وتى عیراق بوو كه سه‌رو 100 ملیار دینار و موڵكى به گه‌نده‌ڵى كۆكردبووه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئۆپه‌راسیۆنى گرتنى به‌رپرسانى گه‌نده‌ڵ له كه‌ركوك و به‌سڕه ده‌ستیپێكردوه و ژماره‌یه‌كى تر ده‌ستگیركراون.
ع