مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل رایگه‌یاند، رۆژانه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆك كۆمارى توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى له ناوبردنى ئیسرائیل ده‌كات و ئێمه‌ش ئه‌و قسه به هه‌ند وه‌رده‌گرین.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند “هەڕەشە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، دژی دەوڵەتی ئیسرائیل زۆر بە جدیی وەردەگرێت و دەیخەینە بەرچاوی دۆستانە ئەمریکییەکان و پشتگوێ‌یان ناخەن”.
بە گوێرەی رۆژنامەی “تایمز ئۆف ئیسرائیل” ناتانیاهۆ وتویه‌تى “بە زەحمەت رۆژێک تێدەپەڕێت کە ئەردۆغان داوای لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیل نەکات”.
باسى له‌وه‌شكردووه “ئێمە ئەم قسانە زۆر بە جدیی وەردەگرین، چونکە ئەگەر یەک وانە هەبێت کە لە مێژووی گەلەکەمان فێربووبین ئەوەیە، کاتێک کەسێک دەڵێت بەنیازی لەناوبردنتە، دەبێت قسەكانی بە جدی وەربگریت”.
ع