مهودا میدیا-
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئهمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا سەبارەت بە پێویستیی نەهێشتنی رژێمی ئێران قسەمان کردووە”.
باسى لهوهشكردووه “ئێمە پابەندین بە تەواوکردنی نەهێشتنی ئێران، چەند جارێک لەگەڵ ترەمپ باسی ئەم بابەتەم کردووە، لەنێویاندا دوو رۆژ لەمەوبەر”.
ئهوهشى خستهڕوو “هەتا ئەم دەسەڵاتە بوونی هەبێت، تەنانەت ئەگەر لاواز و برینداریش بێت، ئەوەندە توندڕەویی دەمێنێتەوە کە تواناکانی خۆی ئاوەدان دەکاتەوە و دەست بەو کارە دەکاتەوە کە ساڵێک لەمەوبەر هەوڵیدا بیکات کاتێک رووبەڕووی بووینەوە، واتە بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی و دووبارە داڕشتنەوەی میحوەری ناوچەیی”.
رۆژی یەکشەممە ترهمپ پشتیوانی خۆی بۆ ناتانیاهۆ راگەیاند لە هەڵبژاردنی کنێست کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە ئیسرائیل بەڕێوە بچێت، کە یەکەم هەڵبژاردنە لە دوای هێرشەکەی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023.
ع