مەودا میدیا-
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە تووندی وەڵامی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دادی تورکیای دایەوە و ئاشکرایکرد ئەردۆغان داڵدەی تیرۆریستان دەدات، وڵاتەکەی کردووە بە زیندانێکی گەورە بۆ ئازادیخوازان.
نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند “ئەردۆغان دیکتاتۆرێکی دژە جوولەکەیە و کورد جینۆساید دەکات و تیرۆریستانی حەماس داڵدە دەدات و نیوەی قوبرس داگیرکردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو رۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارانەی کە رەخنە لە ئەردۆغان دەگرن بە ژمارەیەکی پێوانەیی زیندانی کراون، لەئێستاشدا پێگەی وڵاتەکەی لەنزیک سنوورەکانی ئیسرائیل بەهێز بکات، تەلئەبیبیش ئەمە قبوڵ ناکات”.
ب ح