مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران، له وه‌ڵامى سزاكانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى ده‌ڵێت، هیچ وڵاتێكى ناوچه‌كه پابه‌ندى ئه‌و قسانه‌ى ئه‌مه‌ریكا نابێت.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران له تۆڕى ئێكس نووسیویه‌تى “ئەمه‌ریکییەکان دەزانن کەس باوەڕ بە بانگەشەكانیان ناکات، ئەمه‌ریکا لە دۆخێکی ئابوری‌دا نییە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی تر زیاتر كۆتوبەند بکات”.
باسى له‌وه‌شكردووه “هاوبەشە بازرگانییەکانی ئێران، چ لە میدیاکان و چ لە پەیامەکانیشدا کە بۆ ئێمە نێردراوە، بە روونی ئەوەیان راگەیاندووە، ئەم لێدوانانە بە هەند وەرناگرن”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه، وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى ئابوورى زیاترى ئێرانى راگه‌یاند و هۆشداریی به وڵاتانى ناوچه‌كه‌ش دا په‌یوه‌ندیی بازرگانیی له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
ع