مهودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران رایگهیاند، بە پشتبەستن بە پلانەکان شهش ملیار دۆلار لە سامانی وڵات لە قەتەر بەمزوانە ئازاد دەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.
مهسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگهیاند “شهش ملیار دۆلار لە کۆی 12 ملیار دۆلاری سامانی ئێران لە قەتەر ئازاد دەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتە و بەدواداچوونی پێویست بۆ گەڕانەوەی ئەو بەشەی کە ماوە لەو سەرچاوانە ئەنجام دەدرێت”.
ئاماژهى بهوهشكرد “ڕێبەرایەتیی شەهیدی شۆڕش پێشتر بە روونی رایگەیاندووە کە ئێران بەدوای دروستکردنی چەکی ئەتۆمیدا نییە، کۆماری ئیسلامیش بەردەوامە لە جەختکردنەوە لەسەر ئەو هەڵوێستە”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئێمە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دڵنیا دەکەینەوە کە چالاکییەکان بە پێی پێداویستییەکانی وڵات و لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتانەی کە لە لایەن ئێمەوە راگەیەندراون”.
پێشتریش دۆناڵد ترهمپى سهرۆكى ئهمهریكا رایگهیاند “ئهو 12 ملیار دۆلارهى ئێران دهدرێت به خۆراك و سۆیا بۆ ئێران”.
ع