مەودا میدیا-
دەسەڵاتی دادوەری عیراق ئەنجامدەری هێرشە درۆنییەكانی سەر هەولێر و سلێمانی بە تیرۆرست ناودەبات و بڕیاریدا رێكاری توندی یاسایی لە دژیان بگرێتەبەر.
پێگەی رەسمی دەسەڵاتی دادوەریی عیراق بڵاویكردەوە” دەسەڵاتی دادوەری رێنمایی دەركردووە بۆ گرتنەبەری رێكاری تووند و خێرا دژی ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەكانی سەر نێردە دیپلۆماسییەكان و دامەزراوە حكومییەكان لە تەواوی عیراق بە تایبەت هەرێمی كوردستان”.
باسی لەوەشكردووە” ئەو تاوانە بە تاوانی تیرۆرستی دادەنرێت و ئەنجامدەرانیشی بەپێی تاوانی تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا كە شەڕی ئەمەریكا و ئێران دەستیپێكردووە، ئاسمانی هەولێر و سلێمانی رووبەرووی دەیان هێرشی درۆنی بوونەتەوە و چەند شوێنێكی تایبەت بە هێزەكانی ئەمەریكا كراونەتە ئامانج.
ئ پ