مەسرور بارزانی: کشانەوەی ئەمەریکا شەرمەزارکەربوو

مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کسانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا ئاشکرایکرد کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەم کاتەدا کارێکی شەرمەزارکەرە و هەڵەی سەرهەڵدانی داعشی ساڵی 2011 دووبارە دەکاتەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند “هەرێمی کوردستان خاوەنی هیچ سیستمێکی بەرگریی ئاسمانی نییە و ناتوانێت بیکڕێت، چونکە دەبێت لە رێگەی بەغداوە بێت، کاتێک رێگرییان لێدەکرێت لە کڕینی چەک، بێگومان بەئەنقەست دەکرێنە ئامانج و لاواز دەکرێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ناجێگیریی ناوچەکە و چەکدانەنانی میلیشیاکان، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ململانێی ئەمەریکا و ئێران بەردەوام بێت، ئەوان لەژێر هەڕەشەدا دەبن، بەڵام شانازیی بە هاوپەیمانێتییان لەگەڵ ئەمەریکادا دەکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “بە ئێرانییەکانیان وتووە هەرێمی کوردستان مەترسی نین بۆ سەر ئەوان، ئەو تۆمەتانەی دەیدەنە پاڵیان سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆن و ئیسرائیل تەنها زیادەڕەوین، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ئێستا بێتە پێشەوە بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە، نەک چاوەڕێ بکەن دۆخەکە خراپتر بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان