مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند “ئێران دەتوانێت شارەكانی ئەمەریكا بكاتە ئامانج، لەوانەش لۆس ئەنجلۆس و سان دیێگۆ”.
ترەمپ لە میتینگێكی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە نەبراسكا، وتی “ئێران دەتوانێت چەند شارێكی وڵاتەكەیان بە تایبەتی لۆس ئەنجلۆس و سان دیێگۆ بكاتە ئامانج و ئەگەرێكی لەو شێوەیەش بەشێكە لە نرخی پاراستنی ئاسایش بۆ ئەمەریكا و جیهان”.
ترەمپ جەختی لەوەش كردەوە “شەڕ لەگەڵ ئێران بەمزووانە كۆتایی دێت، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر سەبارەت بە رێگای چارەسەركردنی رووبەڕووبوونەوەكە یان سروشتی هەر لێكتێگەیشتنێكی ئەگەری لە نێوان هەردوولادا بخاتەڕوو”.
دوای ئەوەش بەرپرسانی ویلایەتی كالیفۆرنیا رەخنەی توندیان لە قسەكانی ترەمپ گرت و داوایان كرد هاوڵاتییانی وڵاتەكەیان بە تایبەت ئەو شارانەی كە تەرمپ ناوی هێناون و دەڵێت لە ژێر هەڕەشەدان، گوێ بە قسەكانی نەدەن و ئارامی خۆیان تێك نەدەن، چونكە قسەكانی راست نین و تەنها بانگەشەی هەڵبژاردنن.
ئ پ