مەودا میدیا-
سبەینێ نەوتەکەی بەغدا لە هەر یەک لە ناوچەکانی (هەریر، باسرمە و بالیسان) لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنووری قەزای (پشدەر) لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و (پێنجوێن) لە سنووری سلێمانی دابەش دەکرێت.
دڵشاد حاجی ساڵح، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند “سبەینێ نەوتی سپی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و سەرەتا لە پشدەر بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت و دواتریش پرۆسەکە لە رانیە دەستپێدەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ هەر خێزانێک 100 لیتر نەوت بە نرخی 33 هەزار دینار دابەش دەکرێت و کارەکەش لە رێگەی لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە جێبەجێ دەکرێت”.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند “سبەینێ لە سنووری قەزای هەریر و هەردوو ناحیەی باسرمە و بالیسان نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت”.
ب ح