مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە بازاڕەداراییەكانی جیهان نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و ئێستاش نرخی یەك ئۆنسە لەو كانزایە بە 4,395 مامەڵەی پێوە دەكرێت.
پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕەداراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەم هەفتەیە بانكی ناوەندیی ئەمەریكا كۆدەبێتەوە و زۆربەی پێشبینییەكانیش بۆ ئەوەن كە بانكەكە رێژەی سوود وەك خۆی بهێڵێتەوە كە ئەوەش تا راددەیەكی زۆر لە بەرژەوەندی زێڕ نییە”.
وتیشی “ئەگەر لە كۆبوونەوەی سبەینێ چوارشەممە، بانكی ناوەندی بڕیار لە هێشتنەوەی سوودی بانكی وەك خۆی بدات و هاوكات نرخی وزە بە بەرزی بمێنێتەوە، ئەوا تا راددەیەكی زۆر زێڕ بە رێژەیەكی زیاتر نرخەكەی لەدەست دەدات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “پێشبینییەكان بۆ بەرزكردنەوەی سوودی بانكی زۆر كەمە، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەگەر بانكەكەدا سوودی بانكی زیاتر بەرز بكاتەوە، ئەوا نرخی زێڕ بە تەواوی دەشكێت”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێم نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە نزیكەی 950,000 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئ پ