مهودا میدیا-
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، له دواى دانوستانى ناڕاستهوخۆى ئهمڕۆى لهگهڵ ئهمهریكا له جنێفى سویسرا رایگهیاند، لە رەهەندە تەکنیکییەکاندا گفتوگۆی باش لەگەڵ رافایل گرۆسی، سهرۆكى ئاژانسى نێودهوڵهتیی وزهى ئهتۆمى جیهان ئەنجام دراوە.
وتیشى “لەم خولەدا، بە بەراورد بە خولی پێشوو باسەکان جددیتر بوون و کەشوهەوای گفتوگۆکە سازێنەرتر بوو، لایەنەکان لەسەر کۆمەڵێک “بنەمای ڕێپیشاندەر” گەیشتنە رێککەوتنێکی گشتیی تا لەسەر ئەو بنەمایە، پرۆسەی چوونە ناو دەقی رێککەوتنێکی ئەگەری دەستپێبکات”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئەمە بە واتای گەیشتن بە رێککەوتنی خێرا نییە، بەڵام رێڕەوی دانوستانەکان دەستی پێکردووە و پێشکەوتنی باش بەدەست هاتووە، ئێستا رێگەیەکی روون لەبەردەم دانوستانەکاندایە کە لە روانگەی ئێرانەوە بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێندرێت”.
باسى لهوهشكرد “لە ئێستادا کاتێکی دیاریکراو بۆ خولی داهاتووی دانوستانەکان دەستنیشان نەکراوە و هێشتا ناتوانرێت باس لە بوونی “نەخشەڕێگەیەک” بە واتای وردی وشەکە بکرێت”.
ع