تورکیا: هەناردەی نەوتی عیراق لە بەندەری جەیهانەوە بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا-

وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا ئاشکرایکرد پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی عیراق لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە بەردوام دەبێت.

ئاڵپئەرسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا رایگەیاند “رۆژانی داهاتوو بەغدا و ئەنکەرە واژۆ لەسەر رێککەوتننامەیەکی فەرمی دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێککەوتنە دەبێتە چوارچێوەیەکی یاسایی نوێ کە رێگە بە بەردەوامبوونی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی عیراق دەدات لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، سەرەتای دروستکردنی هێڵی بۆریی نەوتی عیراق – تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1973، کە لەسەر بنەمای رێککەوتنێکی 50 ساڵی بنیاد نرا و لە ساڵی 1977دا دەست بە هەناردەکردن کرا، لە ناوەڕاستی ساڵی 2025دا، وادەی رێککەوتنە کۆنە کۆتاییهات و بووەهۆی کێشەی یاسایی و وەستانی هەناردەکردنەکە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، چەندجارێک لایەنی تورکی داوای نوێکردنەوەی رێککەوتنەکەیان لە بەغدا کرد.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان