مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئامارێكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عیراق، له ماوه‌ى مانگى رابردوو، نزیکەی 30 هەزار هاوسەرگیریی و نزیكه‌ى 6 هەزار جیابوونەوه تۆمارکراون.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق، له ماوه‌ى مانگى ئایارى ئامارى هاوسەرگیریی له شاره‌كانى عیراق ئاستێكى به‌رزى تۆماركردووه، له به‌رانبه‌ریشدا ئامارى جیابوونه‌وه زیادبووه”.
بەپێی ئامارەکان، لە مانگی ئایاردا کۆی گشتیی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری گەیشتووەتە 29 هەزار و 491 حاڵەت، لە کاتێکدا 5 هەزار و 829 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون”.
هەروەها پارێزگای بەغدا زۆرترین ڕێژەی هاوسەرگیریی و جیابوونەوەی بەخۆیەوە بینی‌و، بە جۆرێک لە کەرتی رەسافە 4452 گرێبەستی هاوسەرگیریی و 1244 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.
هه‌روه‌ها، لە کەرتی کەرخ 3503 گرێبەستی هاوسەرگیریی و 946 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراوه.
بێری قادر، پارێزه‌رى راوێژكار به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “حاڵه‌ته‌كانى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، به پله‌ى یه‌كه‌م كێشه‌كانى سۆشیال میدیا‌و خراپ به‌كارهێنانى، ئه‌مه‌ش واده‌كات خیانه‌ت رووبدات و سه‌ر بكێشێت بۆ جیابوونه‌وه”.
وتیشى “ئاستى وشیارى تاك له ئێستادا هۆكارێكى تره، به‌شێك له‌وانه‌ى جیاده‌بنه‌وه ئاستى وشیارییان زۆر كه‌مه، گه‌نجێكى نا به‌رپرسیارن به كوڕ و كچیش”.
ئاماره‌كه ته‌نها بۆ پارێزگاكانى عیراقه‌و هه‌رێمى كوردستانى تێدا نییه.
ع