مهودا میدیا-
سەرۆکی ئەنجومەنی راگەیاندنی دەوڵەتى ئێران وهڵامى راپۆرتێكىرڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ و نیویۆرک تایمز ئهمهریكى دایهوه له بارهى رازیبوونى ئێران به وهستاندنى پیتاندنى یۆرانیۆم.
ئیلیاس حەزرەتی، سەرۆکی ئەنجومەنی راگەیاندنی دەوڵەتى ئێران له تۆڕى ئێکس نووسیویەتی “دانوستانەکان لە کەشێکی جددی و بە وردەکاریی تەکنیکییەوە بەڕێوە دەچن، ئەو کەش و هەوایەی کە رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ و نیویۆرک تایمز دروستیان کردووە، لەگەڵ واقیعی گفتوگۆکان ناگونجێت”.
وتیشى “پیتاندن بەپێی پێویستی بەردەوام دەبێت و هیچ بژاردەی تر نییه، لەوانەش شلکردنەوە، ئێران دەیەوێت سزاکان هەڵبگیرێن”.
رۆژى پێنجشهممهى ههفتهى رابردوو له جنێفى سویسرا، ئێران و ئهمهریكا دانوستانى ناڕاستهوخۆیان به نێوهندگیریی عومان ئهنجامدا.
ع