سلێمانى… مانگی رابردوو 3 و 759 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە

مه‌ودا میدیا-

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردوو لە رێكەوتی 1ى ئه‌یلول بۆ 30ی ئەیلولی 2026 لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 3759 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1563 نەخۆشیان لە رەگەزی نێر بوون و 2196 نەخۆشیان لە رەگەزی مێ بوون و 67 نەخۆش ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “مانگی رابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان بینراون 1057 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 2042 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە و 621 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 39 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان