مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد ماوەی چەند رۆژێکە هەندێك پەیج و کەسانی بێ زانیاریی لەپێناو لایك و کۆمێنت کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی چەواشەکاریی و هەواڵ و زانیاریی ناڕاست .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی بۆ مەودا میدیا ناردووە رایگەیاند “لە نوێترین هەوڵی چەواشەکاریدا و بڵاوکراوەتەوە کە چەند کەسێک کە کورد نین لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە زەوییەکیان کڕیوە و کاری تێدا دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرجەم ئەو چەواشەکاریانە رەتدەکەنەوە و ئەو شوێنەی باسکراوە موڵکی هاوڵاتییەکی ناوچەکەیە و بۆماوەی چوار مانگ دراوە بە کرێ بە کۆمپانیاییەکی گەشتیاریی بەسرە کە گرووپاتی گەشتیاریی دەهێنن بۆ هاوینە هەواری ئەحمەدئاوا و شەوانەش لەوێ دەمێننەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “تیمەکانیان لە نزیکەوە سەردانیشوێنەکەیان کردووە و لەژێر چاودێری دەزگا ئەمنیەکان و ئەوانیشدان، داوا دەکەن جارێکی تر بەبێ زانیاریی هەواڵی چەواشەکارانە بڵاونەکرێتەوە و ئەم هەواڵانەش وەك بەشێك لە شکاندنی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەبینن”.
ب ح